بەڕێوەبەری ناحیەی سلێمان بەگ لەھەوڵێکی کوشتن رزگاری بوو

بەڕێوەبەری ناحیەی سلێمان بەگ لەھەوڵێکی کوشتن رزگاری بوو
7ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- ئەمڕۆ یەکشەممە لەکاتی تێپەربوونی کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی بەرێوەبەری ناحیەی سلێمان بەگ لەرێگەی نێوان سلێمان بەگ- خورماتوو بۆمبێکی چێندراو پێیاندا تەقیەوە لەئەنجامدا بەرێوەبەری ناحەیەی سلێمان بەگ رزگاری بوو لەکوشتن.

لەو بارەیەوە سەرچاوەیەک لەبنکەی پۆلیسی ناحیەی سلێمان بەگ راگەیاند: ئەمڕۆ لەکاتی تێپەڕبونی کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی تالیب محەمەد بەرێوەبەری ناحیەی سلێمان بەگ لەرێگەی نێوان سلێمان بەگ - خورماتوو بۆمبێکی چێندراو پێیاندا تەقیەوە و بەرێوەبەری ناحیەی ناوبراو رزگاری بوو لەکوشتن.

گوتیشی: لەئەنجامی ئەو تەقینەوەدا دوو پاسەوانی بەرێوەبەری ناحیەی سلێمان بەگ برینداربون و زەرەرو زیانی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەکانیان کەوت.

جێگەی باسە ناحیەی سلێمان بەگ یەکێکە لەناحیەکانی سەر بەقەزای خورماتوو بەدووری ١٠ کیلۆ مەتر دەکەوێتە خواروی قەزای ناوبراوە و رۆژانە کردەوەی تیرۆریستی تێدا ئەنجام دەدرێت.
Top