کۆمسیۆن: با ئۆپۆزسیۆن سکاڵا تۆمار بکات
ھندرێن محەمەد ساڵح بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: پێویستە داواکەیان ئاراستەی دادگا بکەن و چاوەڕێ بکەن چ وهڵامێکی دەبێت، گەرنا ئێمە کارەکەی خۆمان تەواو کردووە، چونکە ئەوان لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا باسیان لەوە کردوە سیدیان نەداوە، بەڵام ئێمە سیدیمان پێداون لە گەڵ ھەموو ئەنجامەکان .
ھندرێن محەمەد ساڵح گوتیشی: ئێمە دڵنیاین لە رێکار و کردارەکانی خۆمان و ئەگەر ئەوانیش قەناعەتیان پێنهھات با لەدادگا تانە بنووسن و ئەم بابەتە یەکلایی بکاتەوە.
ساڵح رونیشیکردهوە ،ئێمە زۆر بێمنەتین و کارەکانی خۆمان بەتەواوەتی کردووە و سیدیەکانیشمان پێش ھەموو خەڵکی پێداون لە گەڵ ھەموو ئەنجامەکان، ئەوانیش ئازادن چ رێگایەک دهگرنە بەر، بەڵام ئەو عورفەی قبول نەکردنی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان دەمێکە ھەیە، ئەمەش بۆ چەند ھۆکارێک دەگرێتەوە، لەوانەش ھەبوونی گومان لە سەرتاوە وتێنەگەیشتن لە ئیجرائاتەکانی کۆمسیۆن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە ھەموو ئیجرائاتی خۆمان کردووە و پێویست بوو ئەوان ئاگاداری بان و ئەو ئیجرائاتەش دوو مانگ پێش ھەڵبژاردن دەرچووە. بۆیە پێویست بوو ئەوکات پێی رازی نەبان، بەڵام ئێستهش کە به ئەنجامەکان رازی نین، ئێمە زۆر بێ منەتین لە کارەکانی خۆمان، با سکاڵا تۆمار بکەن.
ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ ھەر سێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند: پێویستە دووبارە دەنگەکانی ھەولێر جیابکرێنەوە و بۆ ئەم مەبەستەش لە دادگا سکاڵا تۆمار دهکەن.
