لەسلێمانی وەرگرتنی مامەڵەی پێشینەی خانووبەرە دەست پێ دەکاتەوە
بەڕێوەبەری بانکی خانووبەرەی سلێمانی، خالید قادر، لەلێدوانێکی تایبەت بۆئاژانس وڕادیۆی پەیامنێر گوتی: لەسەرەتای ئەم مانگەوە دەستمان بە وەرگرتنی مامەڵەی نوێی هاووڵاتیان کردووەتەوە و ئێستا هاووڵاتیان بۆ ئەوەی مامەڵەکانیان ئەنجام بدەن، دەتوانن سەردانمان بکەن \".
گوتیشی:\""مامەڵەکان بەپێی ڕیزبەندی کاریان لەسەردەکرێت و پێویستیشە هاووڵاتیان هەموو پێداویستیەکانی مامەڵەکانیان هاوپێچ بکەن\"".
داواشی لە هاووڵاتیان کرد ئارام بگرن بۆئەوەی بەباشترین شێوە کارەکانیان ئەنجام بدرێت\""."
