شاعیرانی چوار پارچه‌ی كوردستان له كفری كۆده‌بنه‌وه
به‌رێوه‌به‌ری رۆشنبیری كفری و رێخه‌ری فێستیڤاڵه‌كه، نه‌جم حه‌مید، به ئاژانس و رادیۆی په‌یامنێری راگه‌یاند، له رۆژانی 8 _9ـی ئه‌م مانگه، له هۆلی رۆشنبیری كفری یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی كورته شیعر بۆ 24 شاعیری هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ساز ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شی خسته روو، له‌و 24 شاعیره، سێ شاعیری به‌شداربوو له باكووری كوردستانه‌وه دێن و له رۆژئاوا و رۆژهه‌لاَتی كوردستانیش چوار شاعیر به‌شداری ده‌بن، ئه‌وه‌شی ده‌مێنێته‌وه له شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستانن.
حه‌مید روونیشی كرده‌وه، له فێستیڤاڵه‌كه‌دا پێشبڕكێ ناكرێت بۆ باشترین شیعر، به‌ڵكو ئامانج لێی ته‌نها بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوان شاعیرانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانه، له ئێستاشدا ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ده‌ستپێكردنی فێستیڤاڵه‌كه ته‌واوه.
