ئەمساڵ هیچ بەرپرسێکی ئیداری و سیاسی بەبێ تیروپشک فەریزەی حەجی ئەنجام نەداوە
سەرۆکی تیمی راگەیاندنی حاجیانی هەرێمی کوردستان\"مەریوان نەقشبەندی\""بەئاژانسی پەیامنێری ڕاگەیاند: ئەمساڵ حكومه‌تی عیراق نزیكه‌ی ٥٠٠ كه‌سی له‌ده‌ره‌وه‌ی تیروپشك هێناوه‌ته حه‌ج كه په‌رله‌مانتار و وه‌زیر و به‌پرسی حزبی و حكومی جۆراوجۆری تێدایه، به‌ڵام له‌هه‌رێمی كوردستان كه ژماره‌ی ئه‌مساڵی حاجیانی ٣٧٢٠حاجیه، جگه له‌نوێنه‌رێكی په‌رله‌مانی كوردستان و نوێنه‌رێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومره كه‌ئه‌م سێ كه‌سه به‌سیفه‌تی چاودێریكردن و رێكخستنی پرۆسه‌ی حه‌ج و كاروباری ئیداری له‌سعودیه هاتون \""یه‌ك كه‌س نیه له‌ده‌روه‌ی تیروپشك هاتبێته حه‌ج\"".
مەریوان نەقشبەندی گووتیشی:\""یه‌ك به‌رپرسی حزبی و حكومی ناسراویش له‌ناو ئه‌و حاجیانه‌دا نابینم كه به‌تیروپشك ناویان ده‌رچوه\"".
نەقشبەندی گوتی: \""ئه‌گه‌ر هەر کەسێك شك ده‌بات به‌رپرسێك به‌واسته و له‌ده‌ره‌وه‌ی تیروپشك هاتووەته حه‌ج، سوپاسی ده‌كه‌ین ئاگادارمان بكاته‌وه هه‌تا رێوشوێنی پێویستی له‌گه‌ڵدا بگرینه‌به‌ر، چونكه فه‌رمانی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌رچووه كه نابێ یه‌ك به‌رپرس له‌هه‌ر ئاستێكی به‌رپرسیاریه‌تیدا بێت له‌ده‌ره‌وه‌ی تیروپشك بێته حه‌ج\""."
