مه‌ترسى وشكبوون له‌سه‌ر ئاوى ئه‌ڵوه‌ن نامێنێ
محه‌مه‌د مه‌لا حه‌سه‌ن قائیمقامی قه‌زای خانه‌قین به(باس‌نیوز)ی راگه‌یاند ساڵانى پێشوو به‌هۆى گرتنه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌ى رووبار‌ى ئه‌ڵوه‌ن له‌لایه‌ن وڵاتى ئێرانه‌وه رووباره‌كه بۆماوه‌ى چه‌ند مانگێك وشكى ده‌كرد، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌ربه‌ستیان له‌سه‌ر ڕووباری ئه‌ڵوه‌ن دروستكردووه، بۆیه به‌گرتنه‌وه یان به‌ردانه‌وه‌ی ئاوه‌كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه هیچ كاریگه‌ریه‌ك له‌سه‌ر ڕووباره‌كه دروست نابێت و ده‌توانرێت بوترێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌ترسی وشكبوون له‌ڕووباره‌كه‌دا نه‌ماوه.
قائیمقامی قه‌زای خانه‌قین ڕوونیشیكرده‌وه، له‌ئێستادا پشتیان به‌ستووه به‌ئاوی باران و لافاو، به‌هۆی به‌ربه‌ستی ڕووباره‌كه‌شه‌وه ئاو كۆده‌كه‌نه‌وه‌و له‌وشكبوون ئاوی ئه‌ڵوه‌ن ده‌پارێزن.
