لە کەلار روداوێکی ھاتوچۆ ژمارەیەک بریندارێکی لێکەوتەوە

لە کەلار روداوێکی ھاتوچۆ ژمارەیەک بریندارێکی لێکەوتەوە
5ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- بەھۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبیل لەسە رێگای کەلار –سلێمانی، پێنج ھاوڵاتی برینداربوون کە چەند کەسێکیان برینەکانیان سەختە.

لێپرسراوی راگەیاندنی پۆلیسی ھاتوچۆی گەرمیان مولازم کارزان مەجید بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند؛ رووداوەکە لە نزیک دەروازەی شاری کەلار لە نێوان دوو ئۆتۆمبیل لە جۆرەکانی ئۆپڵ و کیا روویداوە و ھۆکارەکەشی دەگەرێتەوە بۆ شۆفێری ئۆپڵەکە کە بە رەگەز عەرەبە و شارەزایی نەبووە بەرامبەر بە رێنماییەکانی ھاتوچۆ، چونکە لەو شوێنە کە ھەورازە رێنماییەکی زۆری ھاتوچۆ دانراوە، بەڵام پێوەی پابەند نەبووە.
مولازم کارزان ئاماژەشیدا: لە ئاکامی ئەو رووداوەکە لە ھەردوولا پێنج ھاووڵاتی برینداربوون کە برینی سێ کەسیان سەختە و ھەروەھا زیانێکی مادی زۆریش بەر ئۆتۆمبیلەکان کەوتووە.
Top