ڕۆژنامەی حوریەتی توركی: پێشكەوتن و گەشەی ئابوریی هەرێم بووەتە جێی سەرنجی كۆمپانیا جیهانییەكان

ڕۆژنامەی حوریەتی توركی: پێشكەوتن و گەشەی ئابوریی هەرێم بووەتە جێی سەرنجی كۆمپانیا جیهانییەكان
5ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- ڕۆژنامەی \"حوریەت\""ی توركیا ڕاپۆرتێكی دەربارەی ئارامی و ئاسایش و پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان بڵاو كردوەتەوە و تێیدا هاتووە، ماوەی چەندین ساڵە تەقینەوە و توندوتیژی لە عێراقدا بەردەوامە، بەڵام كوردستان لەو ماوەیەدا شوێنێكی ئارام بووە. تەقینەوەكانی هەفتەی ڕابردووش ئەوەیان پیشان دا كە \""هەندێك كەس دەیانەوێت ئارامی و ئاسایشی هەرێمی كوردستان تێك بدەن\"".

وەبەرهێنەران ڕوو لە هەرێم دەكەن
\""حوریەت\"" نووسیویەتی، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا هەولێر بووەتە گەورەترین شوێنی وەبەرهێنان.

زۆرینەی وەبەرهێنەران ــ بە تایبەتی وەبەرهێنەرانی توركیا ــ یان دەستیان بە پرۆژەی وەبەرهێنان لەو شارەدا كردووە یان پلانی ئەوەیان هەیە لە ماوەی چەند هەفتە و مانگی داهاتوودا بچنە ئەو شارەوە و دەست بە كاری وەبەرهێنان بكەن.

هەر ئەو ڕۆژەی كە تەقینەوەكە لە شاری هەولێر ڕووی دا بەرپرسانی كۆمپانیای \""دۆغوش ئۆتۆمۆتیڤ\"" بڕیاریان دا لە مانگی نۆڤەمبەری داهاتوودا بچنە ناو كوردستانەوە و لقێكی كۆمپانیاكەیان لە هەرێم بكەنەوە.

بەرپرسی گشتی ئەو كۆمپانیایە (عەلی بیلالۆغلو) ڕایگەیاند هەرێمی كوردستان لە ماوەی دە ساڵی داهاتوودا دەبێتە یەكێك لە پێشكەوتووترین شوێن و گەورەترین بازاڕەكانی بواری ئابووریی جیهان.

ناوبراو ڕوونیشی كردەوە كە لە مانگی نیسانی داهاتووه‌وه‌ چالاكییەكانیان لە تەواوی هەرێمی كوردستان زیاتر دەكەن.

هاوكات بەرپرسی كۆمپانیای جێن پاوەر (موجدەت ئوسلو) ڕایگەیاند لە مانگی نیسانی داهاتوودا بۆ مەبەستی ئەنجامدانی چەند پرۆژەیەكی بواری بیناسازی ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكات.

كۆمپانیای \""جێن پاوەر\"" لە بواری وزەی كارەبادا ئیش دەكات، بەڵام بەرپرسی ئەو كۆمپانیایە لە گەشە ئابوورییه‌که‌ی هەرێمی كوردستان تێدەگات و هەربۆیەش ئامادەیه‌ لەگەڵ چەند هاوكارێكی دیكەیدا بێتە ناو كوردستانەوە و پرۆژەی گەورەی بواری بیناسازی ئەنجام بدات.

پەیوەندیی بەهێزی نێوان هەرێم و توركیا
\""حوریەت\"" لە بەشێكی دیكەی ڕاپۆرتەكەدا نووسیویەتی هەموو كەس بۆ مەبەستی ئەنجامدانی پرۆژەی وەبەرهێنان چاوی بڕیوەتە شاری هەولێر.

ماوەی چەند ساڵێكە قەیرانێكی گەورەی ئابووری زۆرینەی وڵاتانی جیهانی گرتووەتەوە، بەڵام لەم ماوەیەدا پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی گشتی و شاری هەولێری پایتەخت بە شێوەیەكی تایبەت بە شێوەیەكی سەرنجڕاكێش بەردەوام بووە.

ڕۆژنامەكە دەڵێت، ئەگەر سەردانێكی شاری هەولێر بكەیت ئەوا بۆت ڕوون دەبێتەوە كە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا چەندە پرۆژەی گەورە کراون، ئیدی هەر لە پرۆژەی وەكو ئوتێل و بازاڕی گەورەوە بیگرە تاكو دەگاتە ڤێلا.

\""حوریەت\"" نووسیویەتی، لە چەند ساڵی ڕابردوودا پەیوەندییەكی بەهێز لە نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی توركیادا دروست بووە و ئەمەش لە بەرژەوەندیی ئابووریی هەردوو لادا بووە

وەزیری پیشەسازی و بازرگانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان (سینان چەلەبی) ڕایگەیاند ئێستا قەبارەی پەیوەندیی بازرگانی لە نێوان توركیا و هەرێمی كوردستان نزیكەی هه‌شت ملیار دۆلاره‌، بەڵام پێشبینی دەكرێت لە ماوەی دە ساڵی داهاتوودا بگاتە بیست ملیار دۆلار.


\""حوریەت\"" دەڵێت ڕۆژانە نزیكەی 2500 ئۆتۆمبیلی باری لە هەرێمی كوردستانەوە دەچنە توركیا و لە توركیاوە دەچنە هەرێم و ئەم ژمارە زۆرەیش ئاماژە بەو پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییە له‌بار و بەهێزە دەكات لە نێوان هەولێر و ئەنقەرەدا هەیە.

لە هەمان كاتیشدا گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان شارەكانی توركیا و هەولێر زیاتر بوونه‌. بۆ نموونە، ئێستا هەفتانە دوو جار گەشتی ئاسمانی لە نێوان هەولێر و غازی عەنتابدا هه‌یه‌. تەواوی ئاماژەكانیش ئەوە پیشان دەدەن كە ئەم پەیوەندییەی نێوان توركیا و هەرێم بەهێزتریش دەبێت و بەرەو پێشەوە دەچێت.
"
Top