گەنجێک بە چوار دەفتەر دۆلارەوە ماوەی زیاتر لە ٢٠ رۆژە دیار نەماوە

گەنجێک بە چوار دەفتەر دۆلارەوە ماوەی زیاتر لە ٢٠ رۆژە دیار نەماوە
5ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- گەنجێکی دانیشتووی قەزای سۆران ماوەی زیاتر لە٢٠ رۆژە ونبووە و ھیچ سۆراغێکی نییە نەقیبی مافپەروەر محەمەد عەلی بەرێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندی لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران رایگەیاند: ئەم کوڕە گەنجە ناوی تەواوی بریتییە لە ئومێد قادر و لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٢ـە و خێزاندارە ، لە رۆژی ١٥ی مانگی رابردوو لە ماڵەوە دەرچووە و نەگەراوەتەوە، بۆیە دوای ئاگادارکردنەوەمان لە لایەن براکەیەوە پەراو کراوەتەوە و لە لایەن دادوەریشەوە بریار دراوە کە وێنەی ئەم گەنجە لە دەزگاکانی راگەیاندن بڵاو بکرێتەوە ئەمە وێرای ئەوەی کە برای ئەم گەنجە ونبووە ئاماژە بەوە دەکات کە براکەی نزیکەی چوار دەفتەر دۆلاری پێبووە.
Top