پارێزگاری هەولێر كەمپی كەورگۆسكی ئاوارەكانی رۆژئاواو چەند پرۆژەیەكی دەوروبەری شار بەسەر دەكاتەوە

پارێزگاری هەولێر كەمپی كەورگۆسكی ئاوارەكانی رۆژئاواو چەند پرۆژەیەكی دەوروبەری شار بەسەر دەكاتەوە
5ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- لە پێناو رێكخستنەوەی پتری كەمپەكانی ئاوارەكانی رۆژئاواو باشتر كردنی خزمەتگوزارییەكانیان ، نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر بەیاوەری عەلی رەشید سەرۆكی شارەوانی هەولێر كەمپی كەورگۆسگی بەسەركردەوە.

لەمیانەی كۆبوونەوەیەكیدا بەئامادەبوونی نوێنەری یونامی لە عێراق و رزگار مستەفا قایمقامی قەزای خەبات باس لە رەوشی ژیان و گوزەرانی ئاوارەكانی رۆژئاوا بەگشتی و رەوشی كەمپی كەورگۆسك بەتایبەتی كراو نوێنەری یونامی ستایشی هاریكاری و كۆمەك و یارمەتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پارێزگای هەولێری كرد و ستایشی ئەو هەلمەتە گەورانەی كۆمەك و هاوكاری خەلكی كوردستانی كرد كە دەنگدانەوەیەكی گەورەی لەسەر ئاستی دونیا هەبووەو زۆر لە ناخۆشی و مەینەتییەكانی ئەو ئاوارانەی كەم كردۆتەوە.

پاشان بەیاوەری تاهیر عەبدولا جێگری پارێزگار كارو پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی گەرەكەكانی مامزاوەو سەركارێزو قەتەویان بەسەركردەوەو لە نزیكەوە ئاگاداری چۆنییەتی بەرێوەچوونی كارەكان بوون.

بریاریش درا شەقامێكی كەمەربەندی 20 مەتری وەكو شادەماری هاتوچۆی ئەو سنوورە و شەقامێكی تری سەرەكیش بە ئاراستەی نازماوە دروست بكەن و بنكەیەكی تەندروستی گەورەو قوتابخانەیەك و یاریگایەكی چیمەنی دەستكرد بۆ سنووری سەركارێز لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگا دروست بكەن و كەموكوریەكانی تری ئەو سنوورەش لە هەر بوارێك بێت تەواو بكەن .
Top