نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له شاندێكى ميسرى كرد
له ديدارێكدا چۆنيه‌تيى به‌ره‌وپێشبردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عيراق و ميسر به‌گشتى و گرنگيدانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولا له بواره‌كانى پيشه‌سازى و بازرگانيدا خرايه به‌ر باس و داكۆكيان له‌سه‌ر بايه‌خى ئه‌م په‌يوه‌ندييانه بۆ سوود و به‌رژوه‌نديى هه‌رێمى كوردستان و عيراق و ميسر كرده‌وه.
شاندى ميسرى باسيان له به‌شداريكردنى كۆمپانيا و بانكه ميسرييه‌كان له پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌سه‌ندنى هه‌رێمى كوردستان و عيراقدا كرد و جه‌ختيان له‌سه‌ر داوا و خواستى ووڵاته‌كه‌يان بۆ دامه‌زراندن و كردنه‌وه‌ى ناوچه‌يه‌كى بازرگانى و پيشه‌سازيى ميسرى له هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به شێوه‌يه‌كى باشتر و كاراتر به‌شدارى له پرۆسه‌ى بنياتنانه‌وه و په‌ره‌سه‌ندنى هه‌رێمى كوردستاندا بكه‌ن، به‌تايبه‌تيش له هه‌ردوو بوارى كشتو‌كاڵى و گه‌شتياريدا.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به خۆشحاڵييه‌وه پێشوازى له كار و به‌شداريى كۆمپانيا ميسرييه‌كان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ببنه هاوبه‌ش و به‌شدارى كاراى پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و پێشخستنى هه‌رێمى كوردستان و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه به تايبه‌تى له بوارى گه‌شتياريدا ميسر ده‌توانێ هاوكارييه‌كى باشى هه‌رێمى كوردستان بكات و سوود له ئه‌زموون و سه‌ركه‌وتوويى كه‌رتى گه‌شتياريى ميسرى وه‌ربگرێت. هه‌روه‌ها هه‌موو هاوكارى و پشتگيرييه‌كى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنان بۆ كۆمپانيا ميسرييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
شاندى ميسرى بۆ كردنه‌وه و به‌شداريكردن له پيشانگاى به‌روبوومى ميسرى له هه‌ولێر سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانيان كردووه كه تيايدا زياتر له (47) كۆمپانياى ميسرى به‌رهه‌مه‌كانيان نمايش ده‌كه‌ن و له‌مڕۆوه بۆ ماوه‌ى سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
