نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ده‌نگده‌رانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات
نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌بیله مه‌سعوود بارزانی، یه‌كه‌م كه‌س بوون له ڕۆژی ده‌نگداندا له 21/9/2013 ده‌نگیان دا، هه‌روه‌ها ڕۆڵێكی گرنگی گێڕا له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی پارتیدا وه‌ك جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان.
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
په‌یامی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان؛ به‌بۆنه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی: جه‌ماوه‌ری دڵسۆزی پارتی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی تۆمار كرد
ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه فه‌رمییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه، سه‌ركه‌وتنێكی دیكه‌ی گه‌وره‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانی به فه‌رمی دیاری كرد و چه‌سپاند.
به‌بۆنه‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه، پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشی له هه‌موو ئه‌ندام و لایه‌نگران و جه‌ماوه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ین. ئه‌وه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه بۆ هه‌موو تاكێك له جه‌ماوه‌ری پارتی و مافی خۆیه‌تی شانازییه‌كی گه‌وره‌ی پێوه بكات.
پارتی دیموكراتی كوردستان له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا كرابووه ئامانجی هێرشێكی زۆر توندی ناحه‌زانه بۆ چه‌واشه‌كردنی مێژووه پڕشنگداره پڕ له خه‌بات و شۆڕش و به‌رخۆدانه‌كه‌ی، به‌ڵام ئه‌م سه‌ركه‌وتنه جارێكی دیكه سه‌لماندییه‌وه كه پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك گه‌وره‌ترین هێزی كوردستان، هیچ هێرشێك كاری تێناكات، چونكه خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكی دڵسۆز و به بیروباوه‌ڕه.
پارتی دیموكراتی كوردستان، خاوه‌ن زۆر ده‌ستكه‌وتی شۆڕشگێڕی و دیموكراسیانه‌یه، ئێستاش زیاتر له جاران گه‌رموگوڕتره له‌سه‌ر خه‌بات و خاوه‌ن به‌رنامه‌یه‌كی زۆر ڕوونه بۆ پێشخستنی كوردستان.
ئێمه جه‌ماوه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان و هه‌موو خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌مڕۆوه كارێكی جددیتر، به به‌رنامه‌یه‌كی تازه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ین بۆ پێشخستنی كوردستان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ژیانی خه‌ڵكی كوردستان و به‌ره‌وپێشبردنی هه‌موو كه‌رته خزمه‌تگوزارییه‌كان، به هه‌مان شێوه‌ش پارتی شێلگیرانه خه‌باتی خۆی درێژه پێده‌دات له‌پێناو مافه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا. بۆیه‌ش دڵنیاین له‌وه‌ی كه به كاری زیاتر له چوار ساڵی داهاتوودا، ئه‌نجامه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌روا به‌ره‌و سه‌ره‌وه هه‌ڵده‌كشێن و پارتی خۆی و كوردستانیش ده‌خاته نوێبوونه‌وه‌یه‌كی زۆرتره‌وه.
به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی لیستی 110ه‌وه، پیرۆزبایی له هه‌موو ئه‌و هه‌ڤاڵانه ده‌كه‌م كه بۆ ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان ده‌رچوونه، له‌و باوه‌ڕه‌داین كه به پڕۆژه و بوونی چالاكیان له په‌رله‌ماندا؛ جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندیی جه‌ماوه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌بن.
ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌مان پیرۆزبێت له سه‌رۆك و سه‌ركردایه‌تی و هه‌موو جه‌ماوه‌ر و دۆست و لایه‌نگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان. پێكه‌وه‌به‌ره‌و كوردستانێكی گه‌شتر.
نێچیرڤان بارزانی
جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان
2/10/2013
