سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پیرۆز ده‌كات
به‌شداری كارا‌و ئازادانه‌ی هاووڵاتیان له‌م پرۆسه دیموكراسیه وهه‌ڵبژاردنی راسته‌وخۆی نوێنه‌ره‌كانیان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان هه‌نگاوێكی تری چه‌سپاندنی ئه‌زموونی دیموكراسی وژیانی په‌رله‌مانی بوو له‌هه‌رێمی كوردستاندا، هه‌روه‌ك سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ش بوو بۆئیراده‌ی سیاسی له‌هه‌ریمی كوردستانكه هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجامدرا.
به‌رێوه‌چوونی هێمنانه و ئازادانه‌ی پرۆسه‌كه‌ش به‌گه‌واهی چاودێرانی ناوخۆ‌و بیانیخالێكی تری سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه نیشانی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ده‌دات وئاماژه‌یه‌كه‌یش بوو بۆ سه‌قامگیری سیاسی وئاسایش له‌هه‌رێمی كوردستاندا.
هه‌روه‌هاپیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی لایه‌نه‌سیاسیه‌كان و و كاندیده سه‌ركه‌وتوه‌كان ده‌كه‌ین، داوا ده‌كه‌ین هه‌رچی زووه به‌گیانی هه‌ستكردن به ئه‌رك وبه‌رپرسیاریتیان له‌م قۆناغه نوێیه‌ی خه‌باتی میلله‌ته‌كه‌ماندا گفتوگۆی جدی بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سیاسی وحوكمرانی قۆناغی دوای هه‌لبژاردندا ده‌ست پێ بكه‌ن.
هیوادارین ئه‌ندامانی خولی چواره‌می په‌رله‌مان له‌چوار ساڵی داهاتووداكاری جیدی بكه‌ن بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی دیموكراسی و دارشتنییاسا و وه‌رگرتنی بریاری پێویست و كاركردن بۆ جیگیرتركردنی ده‌سه‌ڵاتی یاسا ودبینكردنی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری كۆمه‌ڵانی خه‌لك، پێشكه‌وتن و گه‌شه‌پێدانی زیاتری كوردستان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.
هه‌روه‌ك سوپاسی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌نجام دانی كاره‌كانیان و ده‌ستخۆشیش له هێزه‌كانی پۆلیس وئاسایش وده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان ده‌كه‌ین له‌پاراستنی هیمنانه‌ی پرۆسه‌كه‌دا، هه‌روه‌ك سوپاسی چاودێرانی ناوخۆ ونێوده‌وڵه‌تی ورێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ه‌نی ده‌كه‌ین كه‌دلسۆزانه چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان كرد، سوپاسی رۆژنامه‌نووسان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندنیش ده‌كه‌ین كه به‌بایه‌خه‌وه سات به سات ئه‌و پرۆسه دیموكراتیه‌یان بۆ هاووڵاتیان و رای گشتی گواسته‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان
2-10-2013
