ڕووداوێکی ھاتووچۆ لە سەر رێگەی کەرکوک- بەغدا سێ قووربانی لێدەکەوێتەوە

ڕووداوێکی ھاتووچۆ لە سەر رێگەی کەرکوک- بەغدا سێ قووربانی لێدەکەوێتەوە
2ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- سەرچاوەیەک لەپۆلیسی دووزخورماتوو رای گەیاند لەنیوان شاری کەرکوک و بەغدا نزیک شارەدیی تازە لەئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمۆبیل لەجۆری کیا بارھەلگر وەکیای قەمەرە سێ کەس بوونە قوربانی .


بەرێوبەری پۆلیسی دووز خورماتوو موقەدەم عەباس یاسین بە ئاژانسی ھەوای پەیامنێری راگەیاند لەنێوان شاری کەرکوک و بەغدا نزیک شارەدیی تازە لە پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل, ئۆتۆمۆبیلێکیان کۆنتڕۆلی لەدەست دەرچوو وەرگەڕا وەلەئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمۆبیلەکە دوو سەرنشین کە ھەردووکیان ئافرەت بوون گیانیان لەدەستداو شۆفێرەکەش بەسەختی برینداربوو .
عباس گووتیشی زەرەری مادیش زۆریش لە ھەردوو ئۆتۆمۆبیلەکە کەوتووە
گوتیشی: ڕێگای نێوان کەرکوک و بەغدا زۆر ڕووداوی دڵتەزێنی لێ روودەدات بەھۆی لێخوڕینی خێرا ولەچەند شوێنێکی ڕێگاکە پێچی تێدایە وھەندێک لەشۆفێران شارەزای ڕێگاکە نین.
Top