وەزارەتی دەرەوەی روسیا ئیدانەی تەقینەوەكانی هەولێر دەكات

وەزارەتی دەرەوەی روسیا ئیدانەی تەقینەوەكانی هەولێر دەكات
2ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی دەرەوەی روسیا تەقینەوەكانی 9/29ی هەولێر بە توندی ئیدانە دەكات كە چەند گرووپێكی سەر بە رێكخراوی تیرۆریستی قاعیدە بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەنجامدانی راگەیاندووە و داوا دەكات هەرچی زووە هەموولایەك رووبەڕووی پیلانی تیرۆریستان ببنەوە و رێگە لە جێبەجێكردنی ئەو پیلانانەیان لە عیراق و سوریا و دەوەڵەتانی ناوچەكە بگرن.

هەر لە بەیاننامەكەدا وەزارەتی دەرەوەی روسیا دووپاتیدەكاتەوە لەگەڵ عیراق و هەرێمی كوردستان لەیەك بەرەدایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە توندی و بەبێ هیچ درێغییەك و نیگەرانی خۆیشی لەو كردەوە تیرۆریستیانە نیشاندا كە تیرۆریستان لە بەشەكانی دیكەی عیراق ئەنجامیدەدەن و جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە كە پێویستە چارەسەری ئەو پرس و گرفتانەی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە لە رێگەی دیاڵۆك و دۆزینەوەی چارەسەری تەوافوقیەوە بێت.
Top