وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ى رووسیا كرده‌وه تیرۆریستیه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر به توندی ئیدانه ده‌كات
له به‌یاننامه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ى رووسیا ئاماژى به‌وه كردووه كه رووسیا به توندی سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و كرده تیرۆریستیانه ده‌كات كه چه‌ند گرووپێكی سه‌ر به قاعیده به‌رپرسیاریه‌تی خۆى له‌باره‌وه راگه‌یاند، هاوكات پشتیوانی خۆیان بۆ سه‌رۆكایه‌تی عیراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕى له‌پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆریزم به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌و به‌بێ هیچ چاره‌سه‌رێكی مامناوه‌ندیانه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ى رووسیا ئاماژه‌ى به‌وه‌یش كردووه كه مۆسكۆ به نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌وه سه‌یری ئه‌و كرداره توند‌و تیژی و ئه‌و تاوانانه ده‌كات كه تیرۆریستان له شوێنه جۆراوجۆره‌كانی عیراقدا ئه‌نجامیان ده‌ده‌ن به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا پێداگیرى له‌سه‌ر پێویستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندى هه‌وڵه‌كانی ئه‌و تیرۆریستانه كرد كه ده‌زگه حكوومییه‌كان و خه‌ڵكی سڤیل ده‌كه‌نه ئامانج، تا نه‌توانن به هۆى كرده تیرۆریستییه خوێناوییهكانیانهوه ئامانجه‌كانیان به دی بهێنن.
