١ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند : دوای گه‌یشتنی قاسم ره‌سوڵ به‌رزنجی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ شاری مه‌ككه له عه‌ره‌بستانی سعودیه، مژده‌ی به‌حاجیانی هه‌رێم دا كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه بڕی 800 هه‌زار دۆلار وه‌ك هاوكاری ببه‌خشێته حاجیانی هه‌رێم كه‌ئێستا سه‌رجه‌میان لهسعودیهن.
نه‌قشبه‌ندی ته‌ئكیدی كرده‌وه: به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان به‌رپرسانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی راسپاردوه له‌شاری مه‌ككه بڕی 200 دووسه‌د دۆلار وه‌ك هاوكاری پێشكه‌ش به هه‌ر حاجیه‌كی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.