به‌یاننامه‌ى وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى بۆ رۆژى جیهانى به‌ساڵاچوان
له‌وچواچێوه‌یه‌دا‌و له‌ژێر چه‌ترى خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵاتیه‌كانى وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌ساڵاچووان وه‌ك سه‌رمایه‌كى نیشتمانى‌و ئه‌رشیفێكى پیرۆز‌و ده‌وڵه‌مه‌ندى گرنگى نه‌ته‌وه‌یی سه‌یرده‌كرێن، بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زاره‌ت له‌ریسَگه‌ى خانه‌كانه‌كانى به‌ساڵاچوانه‌وه ده‌یه‌وێت سه‌رجه‌مى خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵاتیه‌كانى پێشكه‌ش به‌و به‌ساڵاچوانه بكات كه‌لاى بنه‌ماڵه‌و خێزانه‌كانیان جێناكرێنه‌وه‌و بۆ به‌سه‌ربردنى ئه‌و به‌شه‌ى ماویانه له ژیان رووده‌كه خانه. بۆیه وه‌زاره‌تى كار فه‌راهه‌مكردنى كه‌شێكى ته‌ندروست و ژیانێكى شایسته بۆ به‌ساڵاچووان به‌ئه‌ركى خۆى ده‌زانیت له‌ڕێگه‌ى پرۆژه‌ى جۆر به‌جۆرى تایبه‌ت به‌به‌سه‌ڵاچوانه‌وه هه‌وڵ بۆ ئه‌وه بدات خزمه‌تێكى به‌رچاو پێشكه‌ش به‌و توێژه‌ى كۆمه‌ڵگا بكات. له‌رووى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه خانه‌كانى چاودێرى به‌ساڵاچووانى هه‌ولێرو سلێمانى خزمه‌تگوزارى به‌خێوكردن و چاودێرى كردن پێشكه‌ش به‌به‌ساڵاچووان ده‌كه‌ن و سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزرایه‌كانیان بۆ فه‌راهه‌م ده‌كه‌ن.
خانه‌كانیش به‌گشتى دوو جۆر به‌ساڵاچوو له‌خۆده‌گرێت، ئه‌وانیش: به‌ساڵاچوانى ئاسایى‌و په‌ككه‌وته‌یه، به‌ساڵاچووانى ئاسایى ئه‌وانه‌ن كه تواناى بیروهزریان باشه‌و ده‌توانن خۆیان خزمه‌تى خۆیان بكه‌ن، به‌ساڵاچووانى په‌ككه‌وته به‌پێچه‌وانه‌وه تواناى خۆ خزمه‌تكردنیان نییه یان كه‌مه‌و پێویستیان به‌خزمه‌ت‌و چاودێرى ورد هه‌یه له خانه‌دا.
بۆ زیاتر پاراستن‌و داڵده‌دانى به‌ساڵاچووان وه‌زاره‌تى كار به‌پێى رێنماییه‌ك رێگه‌ى داوه به‌كردنه‌وه‌ى خانه‌ى به‌ساڵاچووانى ئه‌هلى و خێرخوازى ئه‌ویش له‌ژێر چاودێرى وه‌زاره‌ت له شار‌و شارۆچكه‌كانى هه‌رێمى كودستاندا، به‌پێى ئه‌و رێنمایه‌ش چه‌ند خانه‌یه‌كى به ساڵاچوانى ئه‌هلى‌و خێرخوازى له‌شارو شارۆچكه‌كاندا كراونه‌ته‌وه‌و وه‌زاره‌ت پشتگیری له‌كردنه‌وه‌ى خانى به‌ساڵاچووان ده‌كات له‌لایه‌ن كه‌رتى تایبه‌ت و خێرخوازانه‌وه.
له‌رۆژى جیهانى به‌ساڵاچواندا، سۆز دوپاتده‌كه‌ینه‌وه بۆ خزمه‌تكردنى زیاترى به‌ساڵاچووان و ده‌سته‌به‌ركردن و پاراستنى مافه‌كانیان له‌ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ى هۆشیارى رۆشنبیرى مافه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان و دابینكردنى سه‌لامه‌تى و رێنمایی ته‌ندروستى له‌نێو سه‌رجه‌م به‌ساڵاچوواندا. هه‌روه‌ها سوودمه‌ندبوونى سه‌رجه‌م به‌ساڵاچووان له‌موچه‌ى تۆڕى پاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تى، كه هه‌ر په‌ككه‌وته‌یه‌ك ته‌مه‌نى له 65 ساڵ كه‌متر نه‌بێت بۆ پیاوان و له 60 ساڵ كه‌متر نه‌بێت بۆ ژنان و ئافره‌تان، سوودمه‌ند ده‌بن له‌م موچه‌یه‌و مانگانه له‌ڕێگه‌ى تۆڕى پاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تى 150 هه‌زار دیناریان پێده‌درێت به‌مه‌رجێك موچه‌ى تریان نه‌بێت.
له‌م بۆنه‌یه‌دا پیرۆزباى ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م به‌ساڵاچووانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین و چه‌پكه گوڵى وه‌فادارى و خۆشه‌ویستیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین. هیواى ته‌مه‌ن دێژى‌و ته‌ندروستیه‌كى باش‌و ژیانێكى پڕ له‌خۆشى وكامه‌رانیان بۆ ده‌خوازین. بۆ به‌رز راگرتنى ئه‌م یاده‌ش وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌سازدان و ئه‌نجامدانى چالاكى جۆراو جۆر و به‌ڕێوه‌بردنى رێوره‌سمى تایبه‌ت، له‌سه‌رجه‌م شاره‌كاندا ئه‌و یاده به‌رز راده‌گیرێت.
له كۆتاییدا سوپاس و ده‌ستخۆشى وه‌زاره‌ت له‌كارمه‌ندان و خزمه‌تگوزارانى سه‌رجه‌م خانه‌كانى به‌ساڵاچووان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ى پێشكه‌شى به‌ساڵاچوانى ده‌كه‌ن و ئه‌ركه‌كانى سه‌رشانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و خزمه‌ت پێشكه‌ش به‌مرۆڤایه‌تى ده‌كه‌ن.
پیرۆزبێت رۆژى جیهانى به‌ساڵاچووان له‌سه‌رجه‌م به‌ساڵاچووان
