ئه‌مڕۆ مه‌سروور بارزانى ڕاوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشی هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌ى ئیمێرجێنسی و فریاكه‌وتنى ڕۆژئاواى له‌شارى هه‌ولێر كرد و بریندارانى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ى دوێنێی شارى هه‌ولێرى به‌سه‌ركرده‌وه ، له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا ڕاوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشی هه‌رێمى كوردستان له نزیكه‌وه هه‌واڵى ته‌ندروستى یه‌كه یه‌كه‌ى بریندارانى پرسی و هیواى زووبه‌زوو چاكبوونه‌وه و ساغ و سه‌لامه‌تی بۆ خواستن و هه‌موو پشتیوانییه‌كیشی بۆ چاره‌سه‌ركردنیان دووپاتكرده‌وه .
له ئاخاوتنیشی له‌گه‌ڵ برینداراندا مه‌سروور بارزانى ڕۆڵى ئه‌وان و هاوكاره شه‌هیده‌كانیانى له شكست پێهێنانى ئه‌و هه‌وڵه تیرۆریستییه‌ى دوێنێی شارى هه‌ولێر به ڕۆڵێكى كاریگه‌ر و قاره‌مانانه وه‌سفكرد .