بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر: لێپرسینەوەی توند لەگەڵ هەر كەسێكدا دەكەین تەقەی خۆشی بكات

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر: لێپرسینەوەی توند لەگەڵ هەر كەسێكدا دەكەین تەقەی خۆشی بكات
٣٠ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر عەمیدی مافپەروەر عەبدولخالق تەڵعەت، ڕایدەگەیەنێت كە هەر كەس و لایەنێك بە بۆنەی بڵاوكردنەوەی ئەنجامە بەرایی و فەرمییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە لە هەولێر و دەوروبەری تەقەی خۆشی بكات، لێپرسینەوەی توندی لەگەڵدا دەكەن و سزای دەدەن.

عەمید عەبدولخالق ڕوونیشی كردەوە كە زۆر ئاساییە بە بۆنەی سەركەوتنی هەر لیست و قەوارەیەكەوە لە هەڵبژاردندا، بە شێوەیەكی شارستانیانە ئاهەنگ بگێڕدرێت و هەوادار و لایەنگران دڵخۆشیی خۆیان دەرببڕن، بەڵام پێویستە لە سنووری یاسا دەرنەچن و خەڵك جاڕس نەكەن.

گوتیشی \"تەقەی خۆشی شێوازێكی زۆر دواكەوتوو و پڕ لە ئازار و مەینەتییە بۆ خەڵك، بۆیە بە هەموو جۆرێك تەقەكردن قەدەغەیە و لە هیچ كەس و لایەنێك قبووڵ ناكرێت، هەر كەسێكیش پێچەوانە ڕەفتار بكات، دووچاری سزای یاسایی و لێپرسینەوەی توند دەبێتەوە\"".
"
Top