ساڵح موسلیم: كوردی سوریا نایانه‌وێ جیابنه‌وه
ساڵح موسلیم سه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی (الحیاه)ی له‌نده‌نی رایگه‌یاند هه‌ندێك جار رێكخراوه‌كان زانیاری له گروپه سوری و كورده‌كانی دیكه وه‌رده‌گرن، كه له‌باره‌ی ئێمه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن وێنه‌یه‌كی نه‌رێنی پێشكه‌ش بكه‌ن.
سه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكراسی بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان چووه‌ته ژنێف و له‌باره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی رۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كێشه‌ی سوریا به پێكه‌نینه‌وه گوتی له ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، هێشتا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پاره‌ی له‌و رێكخراوه نه‌بڕیبوو خه‌ریك بوو واز له ئیش و كاره‌كانی بێنێ؟
له وه‌ڵامی پرسیاری ئایا پارتی یه‌كێتی دیموكراتی هێشتا له حاڵه‌تی جه‌نگدایه؟ گوتی ’به‌ڵێ له‌وه‌تی ساڵی 2003 وه دامه‌زراوه، یه‌كه‌مین دژی رژێم، كه ئه‌و كاته رژێمی سوریا په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ توركیاوه هه‌بوو و تا ئێسته زیانی زۆری مرۆییمان لێ كه‌وتووه و به ده‌یان كادیرمان به ده‌ستی ئیستخباراتی سوریا كوژراوه. بۆیه ئێمه تاكه حزبی كوردین، كه له دژی رژێمی سوریا جه‌نگاوین و ده‌جه‌نگین’.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی رژێم له ناوچه‌كه له ساڵی 2012 گوتی به‌هه‌ماهه‌نگی نه‌بووه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی دیموكراسی و ئه‌وانه‌ش بانگه‌شه‌ی ئه‌مه ده‌كه‌ن راستی تێدا نییه، به‌ڵكو ئێمه فشار ده‌خه‌ینه سه‌ر هێزه‌كانی رژێم، به‌ڵام رژێم ئه‌و هۆكارانه‌ی له‌ده‌ست نه‌بوو بتوانێت به‌ره‌یه‌كی دیكه‌ی جه‌نگ به‌ڕووی خۆیدا بكاته‌وه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی رژێم هه‌رگیز ئه‌وه له‌یاد ناكات، كه له ساڵی 2004 له قامیشلۆ چۆن كورد و عه‌ره‌ب پێكه‌وه له دژی رژێم هاتنه ده‌ست.
گوتیشی رژێم هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووه شۆڕشه‌كه له ئاشتییه‌وه بگۆڕێت بۆ شۆڕشێكی چه‌كداری و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش زیندانییه‌كی له نزیك دیمه‌شق ئازاد كردووه و له كۆتاییدا شۆڕشه‌كه‌ی له ئاشتییه‌وه گۆڕی بۆ شۆڕشی چه‌كداری، كه تا ئێسته به‌رده‌وامه و به ده‌یان هه‌زار كه‌س بوونه‌ته قوربانی.
له باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا سه‌باره‌ت تێكۆشانی حزبی یه‌كێتی دیموكراسی سوریا له پێناو جیابوونه‌وه له سوریا گوتی ئه‌م مه‌ترسیانه هیچ بنج و بنه‌مایه‌كی نییه، چونكه هیچ حزبێكی كوردی سوریا بانگه‌شه‌ی جیابوونه‌وه ناكات، به‌ڵكو ته‌نها داوای مافی خۆمان ده‌كه‌ین، كه ئه‌مه‌ش مانای جیابوونه‌وه ناگه‌یه‌نێ.
