یەكێتیی ئامادەی دان و ستان و گفتوگۆیە لەگەڵ هەموو لایەنەكان
بارودۆخی سیاسی كوردستان پێی نایە قۆناغی دانوستان و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەكان لە گەڵ یەكتر، بۆ دیاركردنی ئەركەكانی قۆناغی داهاتووی پرۆسەی سیاسی و حوكمڕانی كوردستان. بێگومان لەم هاوكێشە نوێیەی خولی چوارەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانیشدا، یەكێتی رۆڵی كاریگەری چاوەڕوانكراوی خۆی لەیەكلاكردنەوەی هاوكێشە سیاسییەكانی كوردستاندا، بەرپرسیارانە دەبینێت.
لەو بارەوە، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە بەرنامەو لە چوارچێوەی بەرژەوەندی گەلەكەمان، وەڵامگۆی ئەو بەرنامانە دەبێت كە لەلایەن حزبەكانی كوردستانەوە، بۆ گفتوگۆ و دانوستان پێشكەش كراون و دەكرێن.
پرۆسەی دانوستان و بیرو راگۆڕینەوە، لە روانگەی یەكێتییەوە، هەموو ئەو لایەنانە دەگرێتەوە كە بەشداری هەڵبژاردنەكانیان كردووە و كورسی پەرلەمانیان وەدەستهێناوە.
