یەکێـتی جیھانی زانایانی مسوڵمان: تەقینەوەکانی ھەولێر دژی ئیسلامە و پێچەوانەی فەرمانەکانی خوای گەورەیە
ئەمەش دەقی بەیاننامەکەیە:
بسم اللە الرحمن الرحیم
بەناوی ئەمینداری گشتی یەکێـتی جیھانی زانایانی مسوڵمان ئیدانەی ئەو کارە تیرۆریستیە دەکەین کەئەمرۆ ٢٩-٨-٢٠١٣ لەشاری ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان رویداو بوە ھۆی شەھید بونی (٦) کەس و برینداربونی (٤٢) ھاوڵاتی تر بێ تاوان.
ئێمە رای دەگەیەنین کەئەم کارە تیرۆریستیانە دورە لەکاری مرۆڤی دیندارو مسوڵمان و پێچەوانەی رەحمەتی گەورەی ئیسلامە، وەک خوای گەورە دەفەرموێت {وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِّلْعَالَمِينَ}الأنبیاء١٠٧ھەروەھا ئەنجامدانی دژ بەمسوڵمانان تاوانێکی گەورەیەو پێچەوانەی فەرمانەکانی خوای گەورەیە لە رێز گرتن لەماف و کەرامەتی مرۆڤ، وەک لەقورئاندا دەفەرموێت { مَن قَتَلَ نَفْساً بِغَيْرِ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍ فِي الأَرْضِ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ النَّاسَ جَمِيعاً}المائدە٣٢
لێرەوە ئێمە داوا لەگەلی کوردستان دەکەین بەھەموو چین و توێژو پارتە سیاسیەکان کەھۆشیار بن و پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ھەرێمی کوردستان بەئەرکێکی شەرعی بزانن و وەک نیعمەتێکی خوای گەورە سەیری بکەن، بەتایبەتیش لەم کاتە ناسکەدا کە دوای ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانە، دەبێت ھەموو لایەک بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و رێگە نەدەن دوژمنان ئەزمونی ھەرێمی کوردستان بشێوێنن.
داوا لەخوای گەورە دەکەین کەشەھیدەکان بەبەھەشت شاد بکات و شیفای بەپەلەش بنێرێت بۆ بریندارەکان و خوای گەورە سەبوری ھەموو لایەک بدات و ئەم ھەرێمەش لەھەموو پیلانێکی دوژمنان بپارێزێت.
پ.د.عەلی قەرەداغی
ئەمینداری گشتی یەکێتی جیھانی زانایانی مسوڵمان
٢٩-٩-٢٠١٣
