كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی شاری هه‌ولێر ئیدانه ده‌كات
له كاتێكدا هه‌موومان دڵخۆشی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان بووین و به ئومێده‌وه له ئاینده‌ی پرۆسه‌ی دیموكراتیمان ده‌ڕوانی، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 29/9/2013 جارێكی تر ده‌ستی ره‌شی تیرۆریستان گه‌یشته كوردستان و ئه‌مجاره هه‌ولێری پایته‌ختی كرده ئامانج، دڵگران و خه‌فه‌تبارم به‌م كاره‌ساته‌و له‌ناخی دڵمه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاری شه‌هیدانی ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستیه ده‌كه‌م و له‌خوای مه‌زن و دلۆڤان داواكارم به به‌هه‌شتی به‌رینیان شاد بكات و هه‌رچی زووه شیفای به‌خێری برینداره‌كان بدات.
كوردستانیانی خۆشه‌ویست...
روون و ئاشكرایه هه‌میشه تیرۆیستان به‌بێ گوێدانه جیاوازی بیروباوه‌ڕ و ئایین بێ ویژدانانه هه‌وڵی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستیان داوه‌و هه‌میشه دڵگران و نیگه‌ران بوونه به‌و ئارامی و ئاسایشه‌ی له كوردستان هه‌یه، بۆیه‌شه ئه‌مڕۆ تواناكانیان له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر خسته‌گه‌ڕ و بێ ویژدانانه ئه‌م كاره‌ساته‌یان ئه‌نجامدا، به‌ڵام هه‌موولایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه‌و به یه‌كڕیزی و ته‌بایی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌توانین ببینه رێگری هه‌میشه‌یی له‌به‌رده‌م ئه‌م كرده‌وانه‌و خۆشگوزه‌رانی و ئارامی بۆ میلله‌ته‌كه‌مان دابین بكه‌ین.
له‌كۆتاییدا ده‌مه‌وێ ئه‌وه دووپات بكه‌مه‌وه كه ده‌بێ به‌زووترین كات بكه‌رانی ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییه ئاشكرا بكرێن و به سزای یاسایی خۆیان بگه‌ن و دووباره‌ش هاوخه‌می و دڵگرانی خۆم به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و هه‌ولێری پایته‌خت به تایبه‌تی راده‌گه‌یه‌نم و ئومێد ده‌كه‌م ئه‌مه دوایین ناخۆشیمان بێ و هه‌میشه له كه‌شێكی ئارام و ئازاد‌دا ژیان به‌سه‌ربه‌رین و سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان به‌گشتی و شه‌هیدانی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به تایبه‌تی داده‌نوێنم و داواكارم له خوای گه‌وره هه‌رچی زووه شیفای برینداره‌كان بدات.
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
29/9/2013
