لە دەڤەری سۆران ٢٦٧ ھاووڵاتی بەشداری لە فەریزەی حەجی ئەمساڵ دەکەن

لە دەڤەری سۆران  ٢٦٧ ھاووڵاتی بەشداری لە فەریزەی حەجی ئەمساڵ دەکەن
٢٩ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- بەمەبەستی بەجێ گەیاندنی فەریزەی حەجی ئەمساڵ لەسنوری بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران ٢٦٧ ھاووڵاتی سەفەری عەرەبستانی سعودیە دەکەن.

وەیسی سەعید وەیسی)بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران راگەیاند لەرێگای تیروپشکەوە بۆ ئەمساڵ ٢٦٧ ھاووڵاتی لەنێویاندا ٧٤ ئافرەت فەریزەی حەج بەجێ دەگەیەنن و لەرێگای فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر بەرەو عەرەبستانی سعودیە سەفەر دەکەن و لەماوەی مانگێکدا سەرقالی بەجێ گەیاندنی ئەرکە ئایینییەکان دەبن و لە لایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج وعمرەش لە بواری بەجێگەیاندنی ئەرکە ئایینییەکان و کاریوباری ئیداری کارئاسانی تەواو بۆ حاجیان کراوە.
Top