زانیاری لەسەر خۆکوژەکان
ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە بەردەم ئاسایش تەقییەوە، دواتر 3 خۆکوژ بە جلی سەربازییەوە بەرەو بارەگای ئاسایش رۆیشتوون و تەقەیان لە ئاسایش کردووە، دواتر بە هۆی وەڵامدانەی ئاسایش هەر سێکیان کوژراون.
دواتر ئەمبوڵانسێک گەیشتووەتە شوێنی رووداوەکە، خەڵک وایانزانیوە بۆ هاوکاری بریندارەکان هاتووە، دواتر ئەویش تەقیوەتەوە.
بە پێی دوایین ئامار، تاوەکو ئێستا 4 کەس گیانیان لەدەستداوە و 29ی دیکەش برینداربوون و لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە.
ئاسایش مەترسی خۆی لە روودانی تەقینەوەی دیکە دەربڕیوە، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەکات لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە، بۆ سەلامەتی گیانی خۆیان و گەڕان بە دوای ئەنجامدەر و ئەوانەی لە پشت تەقینەوەکانەوە بوون.
رووداو
