پارێزگاری ھەولێر: تەقینەوەکان خۆکوژیی بوون
نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە زنجیرەیەک تەقینەوە ھەولێری پایتەختی ھەژاند کە لە سەر شەقامی بازنەیی ٦٠ مەتر، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ھەولێری کردە ئامانج.
لەمبارەیەوە پارێزگاری ھەولێر بۆ کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی گووتی: سەرەتا چەند چەکدارێک دەستڕێژیان لە ئاسایشی ھەولێر و کارمەندانی ئاسایش کردووە و دواتر لە رێگەی کردەی خۆکوژییەوە دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو تەقێندراوەتەوە.
ھەروەھا ئاماژەیدا کە چەند کەسێک لە تیرۆریستەکان لەلایەن ھێزەکانی ئاسایش کوژراون.
ھەرچەندە تاوەکوو ئێستا ژمارەی شەھید و بریندارەکان نەزانراوە، بەڵام بەپێی چەند سەرچاوەیەک زیاتر لە دوو شەھید و زیاتر لە ٢٠ بریندار ھەن.
