8ـی مانگی داهاتوو، كۆبوونەوەكانی كۆنگرەی نەتەوەیی دەست پێ دەكەنەوە
ئەندامی لیژنەی ئامادەكاریی كۆنگرەی نەتەوەییی كورد، خەلیلعەبدوڵڵا، وێڕای پشتڕاستكردنەوەی زانیارییەكان، بە ڕۆژنامەی هەولێریڕاگەیاندووە، لە كۆبوونەوەییەكەمدا هەشت ڕاپۆرت پەسەند دەكرێن، گرینگترینیان دابەشكردنی 600ئەندامەكەی كۆنگرە و دیاریكردنی مۆدێلی كۆنگرە دەبن، بۆ ئەوەی كۆنگرە ببێتەدامەزراوەیەك.
عەبدوڵڵا ئاشكرایشی كرد، دانان و پێكهاتەی سەرۆكایەتییكۆنگرە و بانگهێشتكردنی میوانانی بیانی بۆ كۆنگرە، لەو كۆبوونەوانەی دوایهەشتی مانگ یەكلا دەكرێنەوه.
