ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28ى ئه‌يلوولى 2013، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، له دوو په‌يوه‌نديى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له ئه‌حمه‌د تورك سياسه‌تمه‌دار و په‌رله‌مانته‌رى كوردى توركيا و هاوسه‌رۆكى كۆنگره‌ى جڤاكى ديموكراتيك (كه‌جه‌ده)، به‌بۆنه‌ى كۆچى دوايى براكه‌يانه‌وه و، ئۆسمان بايده‌مير سه‌رۆكى شاره‌وانيى گه‌وره‌ى دياربه‌كر؛ به‌بۆنه‌ى كۆچى دوايى دايكيانه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشيى خۆى پێشكه‌ش به تورك و بايده‌مير و خانه‌واده‌كانيان كرد و هاوخه‌ميى خۆى له‌گه‌ڵياندا ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها وێڕاى سه‌بوورى و دڵنه‌وايى، هيواى خواست كه ئه‌مه دوايين كۆستى خانه‌واده‌كه‌يان بێت.
لاى خۆيه‌وه ئه‌حمه‌د تورك و ئۆسمان بايده‌مير، سوپاس و پێزانينى خۆيان بۆ ئه‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌يه‌ى نێچيرڤان بارزانى و هاوسۆزى و هاوخه‌مى و به‌شدارييان له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى و هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ خواست.