بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر: لێپرسینەوەی توند لەگەڵ ھەر کەسێکدا دەکەین تەقەی خۆشی بکات

بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر: لێپرسینەوەی توند لەگەڵ ھەر کەسێکدا دەکەین تەقەی خۆشی بکات
28ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ھەولێر عەمیدی مافپەروەر عەبدولخالق تەڵعەت، ڕایدەگەیەنێت کە ھەر کەس و لایەنێک بە بۆنەی بڵاوکردنەوەی ئەنجامە بەرایی و فەرمییەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە لە ھەولێر و دەوروبەری تەقەی خۆشی بکات، لێپرسینەوەی توندی لەگەڵدا دەکەن و سزای دەدەن.
عەمید عەبدولخالق ڕوونیشی کردەوە کە زۆر ئاساییە بە بۆنەی سەرکەوتنی ھەر لیست و قەوارەیەکەوە لە ھەڵبژاردندا، بە شێوەیەکی شارستانیانە ئاھەنگ بگێڕدرێت و ھەوادار و لایەنگران دڵخۆشیی خۆیان دەرببڕن، بەڵام پێویستە لە سنووری یاسا دەرنەچن و خەڵک جاڕس نەکەن.
گوتیشی \"تەقەی خۆشی شێوازێکی زۆر دواکەوتوو و پڕ لە ئازار و مەینەتییە بۆ خەڵک، بۆیە بە ھەموو جۆرێک تەقەکردن قەدەغەیە و لە ھیچ کەس و لایەنێک قبووڵ ناکرێت، ھەر کەسێکیش پێچەوانە ڕەفتار بکات، دووچاری سزای یاسایی و لێپرسینەوەی توند دەبێتەوە\""."
Top