28ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- دوو ڕۆژ پێش ئێستە لە گوندی بەرمیزە بە هۆكارێكی نادیار ئاگر بەردەبێتە گوندەكە و لەبەر ئەوە 3 ئۆتۆمبێڵ و ماڵی هاووڵاتیێك و چەندین رەزوباغ و ئاژەڵ دەسووتێن. بەپێی گوتەی بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەكان حكوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئەو كەسانەی زیانیان پێگەیشتووە قەرەبوو دەكاتەوە. بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەكان محەمەد ئیسماعیڵ بە (zk) ڕایگەیاند:تا ئێستە راپۆرتی كۆتایی لە بنكەی بەرگری شارستانی ناحیەی پیران بە دەستمان نەگەیشتووە، بەڵام بە بڕی زیاتر لە 80 هەزار دۆلار زەرەر و زیان بەر هاووڵاتیانی گوندی بەرمیزە كەوتوونە. بۆیە دوای گەیشتنی راپۆرتی بەرگری شارستانی پیران ئێمەیش بۆ سەرووی خۆمان رەوانە دەكەین بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ئەو خێزانانە قەرەبوو بكرێنەوە.
بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەكان محەمەد ئیسماعیل ئەوەشی خستەڕوو، دوو رۆژ پێش ئێستە لە گوندی بەرمیزە بە هۆكارێكی نادیار ئاگر بەردەبێتە گوندەكە و لە بەر ئەوە 3 ئۆتۆمبێڵ و ماڵی هاووڵاتییەك و چەندین رەزوباغ و ئاژەڵ دەسوتێن، حكوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئەو كەسانەی زیانیان پێگەیشتووە قەرەبوو دەكاتەوە. ئەوان رێوشونە ئیدارییەکانیان گرتۆتەبەر تا زیان لێکەوتووان قەربوو بکرێنەوە.