15 داواكراو و گومانلێكراو لە سنووری پارێزگای كەركووك دەستگیر کران
بەپێی راگەیاندراوەكەی پۆلیسی قەزاو ناحییەكانی كەركووك لەو هەڵمەتەدا هێزە هاوبەشەكان 15داواكراو و گومانلێكراویان دەستگیركردووە و دەستیشیان گرتووە بەسەر هاوەنێكی هەشتاو دوو ملم و بۆمبێكی چێنراو و ئوتۆمبێلێكی بێ بەڵگەدا. هەر بەپێی راگەیاندراوەكە لە كاتی گەڕانەوەی هێزە هاوبەشەكە بۆ شاری كەركووك لە بوونی ئوتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە سەر رێگای گوندی باجوان و گەڕەكی عەمەل شەعبی شاری كەركووك ئاگادار كراونەتەوە، دواتر ئۆتۆمبێلەكە لەلایەن پسپۆرانی تەقەمەنی بەبێ زیان پوچەڵ كراوەتەوە، كە ئوتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا كۆرۆلا بووە و دوو جەلیكان مادەی تی ئێن تی و سی فۆر و زیاتر لە بیست و پێنج گوللە هاوەنی تێدابووە. هەروا دوو كەسیش لە نزیك ئوتۆمبێلەكە دەستگیركراون.
