نزیكه‌ی 3000حاجی هه‌رێمی كوردستان له‌وتار و نوێژی هه‌ینی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای لەسەر بێت)له‌شاری مه‌دینه به‌شداریان كرد
وتارخوێن له‌وتاره‌كه‌یدا گوتی:موسڵمانان كه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه به‌م هه‌موو ره‌نگ و ره‌گه‌زه جیاوازه‌وه هاتونه‌ته حه‌ج و ماڵ و منداڵ و نیشتمان و كاروكاسبیان به‌جێهێشتوه بۆ ئه‌وه نه‌هاتون ته‌نها به‌ده‌وری كه‌عبه بسوڕێنه‌وه و به‌رده‌ره‌شه‌كه ماچ بكه‌ن یان سه‌لامی لێبكه‌ن به‌ڵكو هاتون په‌یمان بۆ خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (دروودی خوای لەسەر بێت)نوێ بكه‌نه‌وه كه پابه‌ندی هه‌موو بنه‌ما و ئه‌خلاقیاتی ئیسلام ده‌بن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئاشتی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا دەستەبەر بكه‌ن و ته‌ئكید له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی روكنه‌كانی ئیسلام و په‌یامه‌كه‌ی بكه‌نه‌وه.
شایانی باسه ئه‌وه یه‌كه‌م هه‌ینیه له‌دوای هاتنی حاجیانی هه‌رێم بۆ سعودیه كه به‌شداری نوێژ و وتاری هه‌ینی ده‌كه‌ن و وهەر ئەمڕۆ به‌شێك له‌حاجیانی كوردستان شاری مه‌دینه به‌ره‌و شاری مه‌ككه و ئامێزی كه‌عبه‌ی پیرۆز به‌جێدێڵن.
"
