گیراوە هەڵهاتووەكانی پەكەكە دووبارە دەستگیر كرانەوە

گیراوە هەڵهاتووەكانی پەكەكە دووبارە دەستگیر كرانەوە
26ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- ئەو گیراوانەی پەكەكە كە دوێنێ لە گرتووخانەی دەرسیم رایانكردبوو دووبارە دەستگیر كرانەوە.

ماڵپەڕی سۆندەقیقەی توركی بڵاویكردەوە كە ئەو 18 بەندكراوەی پەكەكە كە دوێنێ لە گرتووخانەی دەرسیم ( بینگۆل) رایانكردبوو، ئەمڕۆ لە بەرزاییەكانی گوندی چەناقتەپەی ناوچەی دەرسیمدا دووبارە دەستگیر كرانەوە.

سەرچاوەكە ئاماژەی بە لێدوانی پارێزگاری دەرسیم كردووە و نووسیویەتی: پاش هەڵكەندنی تۆنێلێك لە ماوەی یەكساڵدا 18بەندكراوی پەكەكە دوێنێ لە گرتووخانەی جۆری (م) دەرسیم رایانكردبوو، بەڵام ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەكان توانیویانە ئەو گیراوانە لە بەرزاییەكانی گوندی چەناقتەپە دووبارە دەستگیر بكەنەوە.
Top