حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 12 هه‌لیكۆپته‌ر ده‌كڕێت
به‌پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی فه‌رمیی ئه‌و كۆمپانیایه، ئه‌و هه‌لیكۆپته‌رانه هاوكاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له كۆنتڕۆڵكردنی ئاسایشی ئاسمانی و چاودێریكردنی ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دەکەن.
لیان تیلتۆن، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای(MDHI)ی ئه‌مەریكایی له‌وباره‌یه‌وه گوتی: ئێمه خۆشحاڵین به‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌لیكۆپته‌ری جۆریMD530Fی هه‌ڵبژاردووه، به‌مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵكردن و چاودێریكردنی ئاسایشی ئاسمانی هه‌رێمه‌كه‌یان و هه‌روه‌ها بۆ حاڵه‌تی فریاكه‌وتنی وه‌كو ئاگركه‌وتنه‌وه. هیوادارین كه ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌مان له داهاتوودا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بێت.
