نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له نێردراوى سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانيا كرد
له ديدارێكدا مارلاند خۆشحاڵيى خۆى به سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان نيشان دا و به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتن و به‌ڕێوه‌چوونى سه‌ركه‌وتووانه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان، پيرۆزبايى له حكوومه‌ت و گه‌لى كوردستان كرد. نێچيرڤان بارزانى ـ ش خۆشحاڵيى خۆى به سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ربڕى و ڕايگه‌ياند كه جێگيربوونى كه‌لتوورى مۆدرێن و شارستانيانه‌ى هه‌ڵبژاردن؛ هه‌ر له هه‌ڵمه‌ت و كه‌مپينه‌وه تا ده‌نگدان و چوونه سه‌ر سه‌ندووقه‌كان به شێوه‌يه‌كى ئارام و دوور له گرژى و ئاڵۆزى، مايه‌ى شانازيى گه‌لى كوردستانه و دووپاتى كرده‌وه كه به دڵنياييه‌وه هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو زۆر باشتريش به‌ڕێوه ده‌چن.
هه‌ر له ديداره‌كه‌دا نێردراوى سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانيا بۆ كاروبارى ئابوورى؛ سه‌رساميى خۆى به بينينى پێشكه‌وتنه‌كانى كوردستان نيشان دا و خواستى به‌ريتانياى بۆ په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌نديى ئابوورى و بازرگانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه له‌م سه‌ردانه‌يدا كۆمه‌ڵێك كۆمپانياى گه‌وره و ديارى به‌ريتانى ياوه‌رى ده‌كه‌ن و خوازيارى ئه‌وه‌ن ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان به‌ده‌ست بخه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى له پرۆسه‌ى په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌سه‌ندنى هه‌رێمى كوردستاندا به‌شدارى بكه‌ن.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان خۆشحاڵه به‌وه‌ى به‌ريتانيا له ڕێگه‌ى كۆمپانياكانيه‌وه به‌شدارى له پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌سه‌ندنى هه‌رێمدا به‌شدار بێت و ڕايگه‌ياند كه هه‌رێمى كوردستان گرنگييه‌كى تايبه‌ت به په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه ئابوورى و بازرگانييه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌ريتانيا ده‌دات، بۆيه هه‌موو ده‌رگاكان بۆ به‌شدارى و هاتنى كۆمپانيا به‌ريتانيه‌كان بۆهه‌رێمى كوردستان؛ كراوه‌ن.
له ديداره‌كه‌دا باس له تواناكانى فڕۆ‌كه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر و هه‌وڵدان بۆ كردنى به ناوه‌ندى گه‌شته‌كانى نێوان ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا كرا، به جۆرێك كه ببێته ترانزێتێك و بنكه‌ى دابينكردنى به‌نزينى فڕۆكه‌كان بۆ ئه‌و گه‌شتانه‌ى له نێوان ئاسيا و ڕۆژهه‌ڵات و ئه‌ورووپا و ڕۆژئاوادا ئه‌نجام ده‌ده‌رێن. هه‌روه‌ها پرسى كردنه‌وه‌ى گه‌شتى هێڵى ئاسمانيى به‌ريتانى \"بريتش ئێروه‌يس\"" و ئه‌نجامدانى گه‌شتى ڕاسته‌وخۆى نێوان هه‌ولێر و له‌نده‌ن؛ خرايه به‌ر باس.
له به‌شێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا گه‌يڤن ويشارد سه‌رۆكى لقه‌كانى بانكى نێوده‌وڵه‌تيى \""ستاندارد چارته‌رد\"" له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئافريكا ڕايگه‌ياند كه نيازيان وايه مانگى نۆڤه‌مبه‌رى داهاتوو لقێكى بانكه‌كه‌يان له به‌غدا و كۆتايى ساڵيش لقێكى ديكه له هه‌ولێر بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له بوارى بانكدارى و بيمه و وه‌به‌رهێناندا كار بكه‌ن. سه‌رۆك وه‌زيرانيش خۆشحاڵيى خۆى به‌م هه‌نگاوه نيشان دا و هه‌موو پشتگيرى و ئاسانكارييه‌كى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ دووپات كرده‌وه.
ڕه‌وشى سووريا و بارودۆخى په‌نابه‌رانى سووريا له هه‌رێمى كوردستان، لايه‌نێكى ديكه‌ى ديدارى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان و نێردراوى سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانيا بۆ كاروبارى ئابوورى بوو. له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌موو هاوكارييه‌ك پێشكه‌ش به په‌نابه‌ران ده‌كات و له‌گه‌ڵ NUHCRيش هه‌ماهه‌نگييه‌كى باشى هه‌يه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه وێڕاى هه‌بوونى (230) هه‌زار په‌نابه‌ر له هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام پێشبينيى ژماره‌يه‌كى زياتريش ده‌كه‌ين، بۆيه داواى كرد كه عيراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئاوڕى زياتر له په‌نابه‌ران بده‌نه‌وه.
له كۆتايى ديداره‌كه‌دا بڕيار درا شاندى به‌ريتانياى به‌شدار له نۆيه‌مين پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تيى بازرگانیی فراوان لە عێراق كه لە پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر ساز ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ديدار و كۆبوونه‌وه ئه‌نجام بده‌ن و له پێناو په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌نديى ئابوورى و بازرگانى له نێوان هه‌ردوولادا، تاوتوێى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى زياترى نێوانيان بكه‌ن"
