لقی بانكی ستاندارد چارتەرد لە هەولێر دەكرێتەوە
لە كۆبوونەوەیەكدا كە بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی بانكی هەرێم ئامادەبوو ، بەڕێوەبەری بانكی ، ستاندارد چارتەرد ، ئاماژەی بە كردنەوەی لقی بانكەكەیان لە هەرێمی كوردستان كرد ، بۆ ئەوەی بتوانن لە بواری كەرتی بانكی و دارایی ڕۆڵ و بەشداری كارایان هەبێت . وە هەروەها هەرێمی كوردستانیان بە ناوچەیەكی ئارام وەسف كرد.
لە بەرامبەردا بریكاری وەزارەتی دارایی خۆشحاڵی خۆی بە كردنەوەی بانكی ، ستاندارد چارتەرد ، لە هەرێمی كوردستان دەربڕی و هیوای خواست لەو بانكەدا مامەڵە داراییەكان بە رێك و پێكی ڕایی بكرێن و هاوكاری كەرتی تایبەت بن لە ڕووی پێدانی قەرز و ئاسانكاری بانكی.
هەروەها بریكاری وەزارەت داواشی كرد بانكی ناوبراو بتوانن هاوكاری فەرمانبەرانی بانكی بن لە ڕووی كردنەوەی خولی جۆراو جۆر بۆ بەرزركردنەوەی ئاستی فەرمانبەرانی بانكی ، لە كۆتایشدا بریكاری وەزارەت ئامادەیی وەزارەتی دارایی و ئابووری نیشاندا بۆ هەر هاوكاری و هەماهەنگییەك.
