22ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- نیوه‌رۆی ئەمرۆ یه‌كشه‌ممه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌شاری كه‌ركوك روویداو بەهۆیەوەش ژماره‌یه‌ك برینداری لێكه‌وته‌وه. سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پۆلیسی شاری کەرکوک بە KDP.infoراگه‌یاند: رووداوەکە له گه‌ڕه‌كی ره‌حیماوەی شاری كه‌ركوك له نزیك ماڵی په‌رله‌مانتارێكی توركمانی بووە، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وەش شازدە كه‌س برینداربوون. سەرچاوەکە ئەوەشی راگەیاند: تەقینەوەکەی ئەمرۆی کەرکوک لە رێگای کارێکی خۆكوژی بووە، کاتێک خۆکوژەکە خۆی و ئۆتۆمبیلیە بۆمبرێژكراوه‌کەی له‌گه‌ڕه‌كی ره‌حیماوەی شاری كه‌ركوك له‌نزیك ماڵی په‌رله‌مانتارێكی توركمانی ته‌قاندووه‌ته‌وه. لە دەرنجامیشدا شازدە كه‌سی نزیک رووداوەکە برینداربوون.کە زۆربەشیان هاووڵاتین و بە هۆی سەختی برینی بریندارەکانیش ئەگەری گیان لەدستدانی چەند بریندارێک هەیە.هاوکات سەرچاوەکەی پۆلیس ئەوەشی خستەروو ئامنجی تیرۆریستەکە کوشتنی ئەو پەرلەمنتارە تورکمانییە بووە و پۆلیس دەستی بەلێکۆلینەوە لە رووداوەکە کردووە.