سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌كه‌ی به‌غدا ئیدانه‌ ده‌كات

سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌كه‌ی به‌غدا ئیدانه‌ ده‌كات
22ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- به‌داخه‌وه‌، له‌ ئه‌نجامی كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی له‌ به‌غدا به‌ ده‌یان هاووڵاتی بێگوناح شه‌هید و بریندار بوون.

ئێمه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، زۆر به‌ توندی ئه‌و كاره‌ تیرۆریستییه‌ مه‌حكووم ده‌كه‌ین. ‌ زیادبوونی کردە تیرۆریستیه‌كان مایەی نیگه‌رانین و پێویستە‌ هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی جددی و لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی له‌باره‌وه‌ بكرێ، بۆئه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌ ڕاده‌ستی یاسا بکرێن. هه‌ر لێره‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ كه‌سوكاری شه‌هیده‌كان ده‌كه‌ین و ئومێدی چاكبوونه‌وه‌ی به‌ په‌له‌یش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین.

سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان
Top