پێنج رۆژی دیکه ئه‌نجامی گشتیی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان راده‌گه‌یه‌نرێت
\"سیروان ئه‌حمه‌د\"" ئه‌ندامی کۆمیسیارانی ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق تایبه‌ت بۆ رادیۆ و ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر گوتی: هه‌ر ئه‌مڕۆ دوای داخستنی بنکه‌کانی ده‌نگدان ده‌ست ده‌کرێت به جوداکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان.
زیاتر روونی کرده‌وه: دوای جوداکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان، له سنووری هه‌ر پارێزگایه‌ک ته‌واوی فۆڕمه‌کان ده‌بردرێنه ناوه‌ندێک و 26ی ئه‌م مانگه‌ش دیارکراوه بۆ راگه‌یاندن و ئاشکراکردنی ئه‌نجامی گشتیی هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی کوردستان.
له کاتژمێر حه‌وتی سه‌ر له به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم تاوه‌کوو کاتژمێر پێنجی ئێواره بنکه‌کانی ده‌نگدان به رووی ده‌نگده‌ران کرایه‌وه که دوو ملیۆن و 818هەزار و 699کەس مافی دەنگدانیان هه‌بوو."
