پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە راوندز وچۆمان بەرێکوپێکی بەرێوەدەچێت
خالید قادر بەرپرسی بنکەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە راوندز بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند \" کاتژمێری 7ی بەیانی ئەمرۆ پرۆسەی دەنگدان لە شارۆچکەی راوندز بەرێوەچوو و تائێستا پرۆسەکە بەردەوامە و بەرێکوپێکی بەرێوەدەچێت و هیچ سکاڵایەک تۆمارنەکراوە\"".
هاوکات هەرئەمرۆ پرۆسەی دانگدانی گشتی لە شارۆچکەی چاومان و هەرچوار شارەدێی قسرێ و سمێلان و گەڵاڵە و حاجی ئۆمەرانی سەر بە ئەو شارۆچکەیە بەرێوەچوو کە 18097 کەس مافی دەنگدانیان هەیە،و هاوڵاتیان بە جۆش و خرۆشەوە روویان کردۆتە بنکەکانی دەنگدان.
ئیبراهیم حسێن بەرپرسی بنکەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بە ئاژانسی پەیامنێری راگەیاند\"" پرۆسەکە بە خێرایی بەرێوەدەچێت و 285 کارمەندی کۆمسیۆن دابەشکراونەتە سەر 11 ناوەندی دەنگدان و 43 وێستگە سەرجەم ناوچەکانی شارۆچکەکە."
