لە شارەدێی سەنگاو وێستگەی هەڵبژاردن داخرا
سەرچاووەیەک کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەیامنێری راگەیاند: دوای ئەوەی لە ناو وێستگەکەدا لانگرێکی یەکیەتیی نیشتمانی داوا لە لایەنگرێکی گۆڕان دەکات دەنگ بە لیستەکەی ئەوان بدات، کێشە لە نێوانیاندا دروست دەبێت و دواتر کێشەکە تەشەنە دەکاتە ناو ئەو خەڵکەی لە وێستگەکە کۆ بوونەتەوە. بەم هۆیەوە بنکەکە بۆ ماوەیەکی کاتی دادەخرێت و بڕیار وایە دوای ئەهوەن بوونەوەی بارودۆخەکە وێستگەکە دەست بە کار بێتەوە.
تەنیا وێستگەی تایبەت بە دەنگدانی پەرلەمانی کوردستان لەشارەدێی سەنگاوی سەر بە شارۆچکەی چەمچەماڵ لە قوتابخانەی بنەڕەتیی ئەم شارەدییە دا داندراوە.
