تەکیە: پرۆسەی دەنگدان شەڕو ئاڵۆزى لێدەکەوێتەوە

تەکیە: پرۆسەی دەنگدان شەڕو ئاڵۆزى لێدەکەوێتەوە
بە پێى ئەو زانیارییانەى دەست ئاژانسی پەیامنێر کەوتووە کەمێک لەمەوبەر لە شارەدێى تەکیەى سەر بە شارۆچکەى چەمچەماڵ لە بنکەیەکى دەنگدان لە لایەن کەسانێکەوە تەقە کراوە و هەروەها لە بەرێوەبەرى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان لە تەکیە دراوە.

نەقیب جەلال محەممەد وتەبێژى پۆلیسى چەمچەماڵ بە ئاژانسى هەواڵى پەیامنێر راگەیاند \" لە شارەدێى تەکییە لە بنکەیەکی دەنگدان تەقەکراوە و شەڕ دروستبووە، بەڵام تاوەکو ئێستا بە شێوەیەکى فەرمى زانیارییمان دەست نەکەتووە و هۆکارى رووداوەکە بە تەواوى نەزانراوە\""."
Top