لە بەردەڕەش پرۆسەی دەنگدان بەبێ کێشە بەڕێوە دەچێت
کاتژمێر حەوتی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە بنکەکانی دەنگدان لە شارۆچکەی بەردەڕەش بەڕووی دەنگدەران کرانەوە کە ٢٠ بنکەی دەنگدان ١٠٣ وێستگەی بۆ پێشوازیکردن لە خۆگرتووە کە بۆ پێشوزیکردن لە ٤٩ ھەزار دەنگدەر ئامادەکراوە.
پەیامنێرمان لە بەردەڕەش دەڵێت: لە شارەدێی کەڵەک، لە یەکێک لە بنکەکانی دەنگدان بەھۆی گرفتی ئامێری ئەلیکترۆنی ٢٧ خوولەک پرۆسەی دەنگدان راوەستاوە و دواتر چارەسەرکراوە.
لە بارەی ناوی نەگەڕاوەی دەنگدەرانیش پەیامنێرمان ئاماژەیدا کە بەشێک لەو کچانەی کە دوای ٢٠٠٩ شوویان کردوە، ناویان نەگەڕاتەوە، تاکە چارەسەری ئەم کێشەیەش ئەوەیە دەبێت بگەڕێنەوە ئەو بنکەیەی ھەڵبژاردنی رابردوو دەنگیان لێیداوە.
