نێچیرڤان بارزانی : هیوا خوازم پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن دوور له كێشه به‌ڕێوه‌بچێت
كاتژمێر حه‌وتی سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بنكه‌كانی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی خوولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و هاوسه‌ره‌كه‌ی خاتوو نه‌بیله بارزانی له هۆتێل رۆتانا له هه‌ولێری پایته‌خت ده‌نگیاندا.
دواتر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆی به رۆژێكی خۆش و مێژووییه له مێژووی گه‌لی كوردستان هه‌ژماركرد و گووتی: هه‌نگاوێكی دیكه‌مان نا له هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و تۆكمه كردنی سیسته‌می دیموكراسی.
هه‌روه‌ها هیوای خواست پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك و دوور له كێشه به‌ڕێوه‌بچێت.
گووتیشی: به دڵنیاییه‌وه گه‌لی كوردستان براوه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌یه به شێوه‌یه‌كی گشتی.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌و ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌دا كه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌مجاره له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه به‌كار دههێنردێت، گووتی: ره‌نگه به‌هۆی ئه‌و كامێره هه‌ندێك گرفتی ته‌كنیكی بێته‌پێشه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیوای خواست گرفتی ئه‌و ئامێره نه‌بێته هۆكاری ساردبوونه‌وه‌ی ده‌نگده‌ران له چوونه پێشه‌وه بۆ سه‌ر سه‌ندووقه‌كانی ده‌نگدان
له كۆتاییدا، سه‌رۆكی حكوومه‌ت به شێوه‌یه‌كی گشتی پیرۆزبایی له گه‌لی كوردستان كرد.
