سامى ئه‌رگۆشى: نێچیرڤان بارزانى قسه‌ى د. ئاشتى هه‌وارمى ڕه‌ت نه‌كردۆته‌وه
له ڕاستیدا ئه‌م هه‌واڵه له هه‌موو ڕاستییه‌كه‌وه دووره و هیچ بنه‌مایه‌كى نییه، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌و قسه‌یه‌ى به‌ڕێز وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كانى ڕه‌ت نه‌كردۆته‌وه، به‌ڕێز هه‌ورامى جێى ئه‌وپه‌ڕى متمانه و ڕێزى سه‌رۆك وه‌زیرانه، بۆیه نه‌ك هه‌ر قسه‌كه‌ى ڕه‌ت نه‌كردۆته‌وه، به‌ڵكوو به‌پێچه‌وانه‌وه پشتڕاستى كردۆته‌وه و گوتوویه‌تى: بێجگه له‌و بڕه پاره‌یه، بۆ هیچ كه‌ناڵێكى دیكه‌ى ڕاگه‌یاندن پاره خه‌رج نه‌كراوه. واته جگه له‌و پاره‌یه‌ى كه به به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا دراوه، هیچ پاره‌یه‌كى دیكه به هیچ كه‌ناڵێكى ڕاگه‌یاندن نه‌دراوه. ڤیدیۆكه‌ش هه‌یه و هه‌ر كه‌سێك سه‌یرى بكات، زۆر به ئاسانى له‌و ڕاستیه ده‌گات و هه‌ر شتێكى پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه؛ ته‌واو چه‌واشه‌كارییه!.
