سه‌ربه‌ست مسته‌فا: له‌باره‌ی كێشه‌ی ده‌نگده‌رانه‌وه ئێستا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی خێرا ئه‌نجام ده‌ده‌ین
دوای دروستبوونی گرفت بۆ ده‌نگده‌رانی تایبه‌ت به‌هۆی ئامێری ده‌نگدانه‌وه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه نووسی ده‌سته‌ی باڵای كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه نووسی ئه‌نجامدا، له‌و كۆنگره‌یه‌دا سه‌ربه‌ست مسته‌فا سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان گوتی: زیاد له 157 هه‌زار ده‌نگده‌ری تایبه‌ت مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، له كاتێكدا رێژه‌ی به‌شداری ده‌نگده‌ری تایبه‌ت زۆر به‌رز بووه ئه‌وه‌ش له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و ململانێ سیاسییه‌ی له نێوان حزبه‌كان هه‌بووه و به‌ڕێوه چوونی بانگه‌شه‌كان به‌پێی رێنماییه‌كان كاری كردۆته سه‌ر رێژه‌ی ده‌نگدان و گڕوتینی به خه‌ڵكداوه بۆ هه‌ڵبژاردن.
ده‌رباره‌ی كێشه‌ی ده‌نگدانه‌وه به‌هۆی ئه‌و ئامێرانه‌ی كۆمسیۆن دیاری كردووه گوتی : به‌ڵی كێشه‌یه‌كی هونه‌ری له‌و باره‌وه هه‌یه، به‌ڵام یه‌كێكی دیكه له گرفته‌كان ئه‌وه‌یه كه لیوا سه‌ربازییه‌كان به‌یه‌ك جار به كۆمه‌ڵ رووده‌كه‌نه بنكه‌كان ئه‌وه‌ش فشاری زۆری دروستكردووه بۆیه چاوه‌ڕانی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته ده‌كه‌ین و ئێستاش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی خێرا له‌م باره‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ژماره‌یه‌كی زۆر چاودێری نێوده‌وڵه‌تی چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كه‌ن و تائێستا 23 ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی و 273 چاو‌دێر رووماڵی پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن.
