ده‌رباره‌ی گرفتی ده‌نگدان، حزبه‌كانی كوردستان داوایه‌كی خێرا له كۆمسیۆن ده‌كه‌ن
دوای دروست بوونی گرفت له‌به‌رده‌م ده‌نگده‌رانی تایبه‌ت له یه‌كه‌م رۆژی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان به‌هۆی ئامێری ده‌نگدانه‌وه حزبه‌كانی كوردستان داوا له كۆمسیۆنی باڵا ده‌كه‌ن به خێرا ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر بكرێت، له‌م باره‌وه ئیبراهیم محەمەد عەزیز بەرپرسی ناوەندی هەڵبژاردنی کۆمەڵی ئیسلامی سەبارەت بە کارنەکردنی مۆری ئەلیکترۆنی لە زۆرێک لە بنکەکانی هەڵبژاردندا رایگەیاند:دەبێت کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە خێرایی کێشەی کارنەکردنی مۆری ئەلیکترۆنی چارەسەر بکات.
گوتیشی:له هه‌ر وێستگه‌یه‌ك مۆری ئه‌لیكترۆنی به‌كارنه‌هێنرێت ده‌نگی ئه‌و بنكه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، ئێمە جەخت لەوە دەکەینەوە دەبێت مۆرە ئەلیکترۆنییەکان کاریان پێبکرێت.
هاوكات ژووری هه‌ڵبژاردنه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌وان له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدان بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی خاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگده‌ر به‌هۆی ئامێری تازه‌ی ده‌نگدانه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه ئه‌وه گرفت بۆ ده‌نگده‌ران دروست ده‌كات.
هه‌رله‌م باره‌وه به‌یان عوسمان به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی بۆKDP.infoگوتی: ده‌بێت به زووترین كات ئه‌و كێشه‌یه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه به چاره‌سه‌ر نه‌كردنی گرفتی زۆر دروست ده‌كات.
