به‌هۆى گرفتى ده‌نگدانه‌وه، داواله كۆمسیۆن ده‌كرێت هه‌ڵوێستى یه‌كلا كه‌ره‌وه‌ى هه‌بێت
له سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆه 19/9/2013 پرۆسه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌ت له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت و به‌پێى زانیارى ئه‌و ڕۆژنامه نووسانه‌ى ڕوماڵى پرۆسه‌ى ده‌نگدان ده‌كه‌ن ڕێژه‌ى به‌شدارى كردنى ده‌نگدانى تایبه‌ت نزیكى %90 بووه, به‌ڵام له‌یه‌كه‌م كاتژمێرى پرۆسه‌ى ده‌نگدان گرفتێكى گه‌وره بۆ ده‌نگده‌ر دروست بوو به‌تایبه‌تى ئه‌و ئامێره‌ى كه كۆمیسیۆن دایناوه بۆ ده‌نگده‌ر, ئه‌مه واى كردووه پرۆسه‌ى ده‌نگدان دوابكه‌وێت، وێڕاى ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى زۆرى ده‌نگده‌ر ناویان له بنكه‌كانى ده‌نگدان نه‌هاتۆته‌وه و به‌شێكى زۆریان گرفتى نووسین له ناوه‌كانیان هه‌یه به‌هۆى نووسینى ناوه‌كان به‌فۆنتى كورى و عه‌ره‌بى له‌م باره‌یه‌وه هەندرێن محەممەد، بەرپرسی لقی هەولێری كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، بۆ KDP.infoرایگەیاند: \"مۆرە ئەلیكترۆنییەكە پرۆسەی دەنگدانی دواخستووە، بەجۆرێك ماوەی 2 كاتژمێرە لە هەندێك بنكە تەنیا 13-15 كەس دەنگیان داوە.
سەبارەت بەوەی ئایا دەكرێ ئەم سیستمە نوێیە هەڵبگیرێت و بۆ باشتر بەڕێوەچوونی پرۆسەكە سیستمەكەی ساڵانی پێشوو بەكاربهێنرێتەوە، هەندرێن محەممەد گوتی: \""پێویستە پەیڕەوی ئەم سیستمە بكەین، هەرچەندە كێشەكەیمان بەرزكردووەتەوە بۆ كۆمیسیۆنی باڵا.
هاوكات له شارى هه‌ڵه‌بجه و سه‌یدسادق و ئامێدى و چۆمان و چه‌مچه‌ماڵ و ناوه‌ندى شارى هه‌ولێر و كه‌لار به‌شێك له بنكه‌كان به‌هۆى گرفتى ئامێرى ده‌نگدانه‌وه پرۆسه‌كه به شێوه‌یه‌كى نا ئه‌كتیڤ به‌ڕێوه ده‌چێت و بۆهه‌رده‌نگده‌رێك نزیكه‌ى 5خوله‌ك ده‌خایه‌نێت ئه‌وه‌ش پرۆسه‌كه‌ى ئه‌سته‌م كردووه هه‌ندرێن محمه‌د گوتیشى :\"" ئێمه سه‌ردانى بنكه‌مان كرده‌ووه له كاتژمێر‌و نیوێك 13 كه‌س ده‌نگى داوه به‌ڵام ده‌بێت چاوه‌ڕوانى كۆمیسیۆن بكرێت تا بزانین وه‌ڵامیان چیه .
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو به كتابێكى فه‌رمى ئاگادارى كۆمسیۆن كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر گرفتى ئه‌و ئامێره‌ى دانراوه بۆیه ده‌بێت چاره‌سه‌رى بۆ بدۆزرێته‌وه"
