هه‌ندرێن محه‌مه‌د : ئامێره تازه‌كه‌ى ده‌نگدان گرفتى زۆرى دروست كردووه ده‌بێت به‌زووترین كات چاره‌سه‌ر بكرێت
له‌باره‌ى خراپى ئامێرى ده‌نگدانه‌وه كه بۆته هۆى سست بوونى پرۆسه‌ى ده‌نگدانه‌وه هه‌ندرێن محه‌مه‌د به‌رپرسى ئۆفیسى هه‌ولێرى كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ KDP.info گوتى :\" ئه‌و گرفته ڕووى له ده‌نگده‌رانى تایبه‌ت كردووه و پرۆسه‌كه‌ى سستركردووه، بۆیه به‌هۆى ئه‌و ئامێره‌وه به نووسراوێكى فه‌رمى كۆمیسیۆنى باڵامان ئاگاداركردۆته‌وه له‌سه‌ر گرفته‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى ده‌نگدان له كاتێكدا ئێمه سه‌ردانى چه‌ند بنكه‌یه‌كى ده‌نگدانمان كردووه له ماوه‌ى یه‌ك كاتژمێر و نیو ته‌نیا 13 كه‌س ده‌نگى داوه له كاتێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێگریه به‌رده‌وامى هه‌بێت ئه‌وه گرفتى گه‌وره تر دروست ده‌كات، چونكه له ده‌نگده‌رى تایبه‌ت ژماره‌ى ده‌نگه‌ده‌ران دیارى كراوه به‌ڵام له ده‌نگدانى گشتى ڕێژه‌كه زۆره و گرفته‌كه گه‌وره‌تر ده‌بێت بۆیه چاوه‌ڕوانى كۆمیسۆنى باڵاین بۆ وه‌رگرتنى بڕیارێك له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوون یان ڕاگرتنى ئه‌و ئامێره\"".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانى كوردستان ئه‌و گرفته هه‌بووه.
هاوكات ده‌رباره‌ى كێشه‌ى ناوى ده‌نگده‌ر ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له گرفته‌كان كه ناوى هه‌ندێك له ده‌نگده‌ر به هه‌ڵه هاتۆته‌وه .
"
